ئا: ئاوێنە
حیزبی دیموكراتی كوردستان، دێرینترین حزبی کوردییە کە تائێستا لەخەبات‌و چالاکی‌و کاری رێکخستن بەردەوامە، حیزبی دیموكرات ٧٥ سالە دامەزراوە.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه میراتگری حیزبێكی پێش خۆی بووه به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد "ژ.ك"ه‌وه، له‌ئابی 1945 "گه‌لاوێژی 1324" به‌رێبه‌ری پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرا، ئه‌م حیزبه توانی 159 رۆژ به‌دوای دامه‌زراندنیدا یه‌كه‌مین حكومه‌تی كورد، كه "كۆماری کوردستان"ە لەمه‌هاباد دابمه‌زرێنێت‌و بۆ ماوه‌ی یازده مانگ درێژه‌ی بكێشێت.
به‌دوای روخاندنی ئه‌و كۆماره‌شدا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و كادێره چالاكه‌كانی له‌زیندان توندكران یان په‌رته‌وازه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بوون، له‌وه‌به‌دواش ئه‌م حیزبه جگه له‌ماوه‌یه‌كی كورتی رۆژگاری حكومه‌تی مسه‌دق، تا روخانی رژێنمی پاشایه‌تی‌و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئێران به‌قه‌ده‌غه‌كراوی مایه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌قۆناغێكی كورتی كۆتایی ده‌یه‌ی 1960دا خه‌باتێكی چه‌كداری سه‌رنه‌كه‌وتووانه‌ی بۆ ماوه‌یەک به‌رپا كرد.
دوای روخانی رژێمی پاشایه‌تیش له1979دا، حیزبی دیموكرات له‌سایه‌ی كه‌سایه‌تی به‌توانا‌ی دكتۆر قاسملودا توانی سه‌رله‌نوێ خۆی رێكبخاته‌وه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌دا چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌و ناوچه‌ی كوردنشینی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام زۆری نەخایاند له‌لایه‌ن سوپای پاسداران‌و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌شاره‌كان وه‌ده‌رنران‌و پاشان له‌قۆناغێكی تریشدا له‌هه‌موو سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌رپه‌ڕێندران‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یان له‌ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانی عێراقدا جێگیر بوو، به‌دوای راپه‌ڕینی 1991ی باشوری كوردستاندا هه‌رچی زیاتر سنووری چالاكییان به‌رته‌سكتر بووه‌وه.
حیزبی دیموكرات له‌ئێستادا یه‌كێكه له‌هێزه كوردییه تاراوگه‌نشینه‌كان‌و وه‌ك هه‌موو حیزبه‌كانی تر ده‌ستبه‌رداری دروشمی "دیموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ کوردستان بوون"و سیسته‌می فیدراڵی به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌زانن له‌ئێراندا.
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له‌كۆنگره‌ی بیسته‌می رێكخراوی سۆسیال ئینه‌ته‌رناسیۆنالدا كه له‌سێپته‌مبه‌ری 1996دا به‌سترا، وه‌ك یه‌كه‌م حیزبی كورد بووه ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه جیهانییه.
پێشتر كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه له23 ئه‌ندام‌و 12 جێگری (ئیحتیا‌ت) پێكده‌هات، له‌نێو ئه‌مانیشدا حه‌وت كه‌سیان بۆ ئه‌ندامێتی ده‌فته‌ر سیاسی هه‌ڵده‌بژێران‌و له‌نێو ئه‌مانیشدا سكرتێری حیزب هه‌ڵده‌بژێردرا.
گرنگی ئه‌م حیزبه له‌وه‌دایە كه خاوه‌نی مێژووییه‌كی دوورودرێژه له‌خه‌بات‌و قوربانیدان‌و سێ سه‌ركرده‌ی هه‌ره به‌ناوبانگیشی له‌سێ قۆناغی جیاوازدا له‌سێداره دراون یان تیرۆر كراون كه ئه‌وانیش: قازی محه‌مه‌د، عه‌بدولره‌حمانی قاسملو، دكتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندین.
ئێستا حزبی دیموکرات دو کەرت بوەو بەشێکیان بەناوی "حیزبی دیموكراتی كوردستان - حدک" چالاکی دەکات‌و بەشێکیشیان بەناوی "حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران - حدکا".