محمود سەنگاوی هەڕەشە لەهێزە عیراقییەكان دەكات
  2020-07-13       2280       

بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە هۆشداری دەستپێكردنی شەڕ دەداتە هێزە عیراقییەكان.

ئاوێنە: محمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە هەڕەشە لەهێزە عیراقییەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، با ئەو هێزانە بگەڕێنەوە جێگای خۆیان، ئەگەرنا شەڕ دەست پێدەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو شەممە هێزە عیراقییەكان جوڵەیان بەرەو سنووری پێشمەرگە كردبوو لە سنووری كوڵەجۆ.

هاوكات هێزێکی دژەتیرۆری عێراق گەیشتە قەزای کفری و تاکو 72 کاتژمێر لەوسنورەدا دەمێننەوە، لیوا حاجی عوسمان لەهێزەکانی 70 یەکێتی  و  سەرپەرشتیاری هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەی كفری لەو بارەیەوە بەئاوێنەی ڕاگەیاند: ''هێزی دژەتیرۆری یەکێتیان لەگەڵ دایە''.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×