حكومەتی هەرێم: وەجبەی دوەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەکات
  2025-02-09       364       

حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، وەجبەی دوەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات كە تێیدا زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سودمەند دەبن.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاریی سەربە حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەجبەی دوەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەکات."

بەپێی قسەی حكومەتی هەرێم "مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دوەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بوە، کە تێیدا  240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنى زەوی سودمەند دەبن."

جەختیشی كردۆتەوە "پێدانی زەوی هەمو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×