ئا: ئاوێنە
هونەرمەندی شانۆكار "فەرەیدون قاسم" لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاوێنە رایدەگەیەنێت لەكوردستان كەس بەهونەر ناژیو هونەر كاری دوەمی هونەرمەندانە، دەشڵێت " هۆڵەکان بۆکاری شانۆ دەست نادەن و ئەبێ خۆمان بگونجێنین و لە جیەکی کەمدا دیکۆرەکان جێبکەینەوە یان هۆڵ هەیە بەپارەیەکی زۆر ئەوە لەتواناماندانیە بەکرێی بگرین و ئەمەش کارئەکاتە سەر ئەوەی بەرهەم وچالاکی هونەری کەم بێتەوە".
ئاوێنە:هونەرمەند فەرەیدون قاسم كێیە؟
هونەرمەند فەرەیدون قاسم: ناوی تەواوم فەرەیدون محمد ساڵح قاسمە و لەدایک بووی 1972 م جگە لەکاری هونەری فەرمانبەرم لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەړایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێ کەسانێک حەزیان لەکارەکانمەو سەرسامن پیم فەیس بووکیان بەناوی منەوە داناوە، بۆیە حەزم کرد ئەم ناوەم جیاوازم بێت وبەم ناوەیا بناسرێمەوە كە فەرەیدون قاسمە.
ئاوێنە: رۆڵی شانۆ لەئێستادا چۆن دەبینی؟
هونەرمەند فەرەیدون قاسم: تا ڕادەیەکی مامناوەند شانۆ لەجوڵەدایە و بەردەوامی هەیە، بەڵام ئەم جوڵەیە دەکرێن بەدوبەشەوە جۆرێکیان ئەوەیە کاری کلاسیک و جاددە ئەم جۆرەیان کۆمەڵێ لەهونەرمەند و موتابع و کەسانی نوخبە بینەری ئەوشانۆگەریانەن، بۆیە ئەوکارانە تەنها چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک نمایش دەکرێت. بەڵام بەشی دووەمیان ئەو جۆرەیە کەبەکۆمێدی ناودەبرێت و یەک دوو گروپ یان تیپێک کەمتر زیاتر بەتایبەت لەسلێمانی کاردەکەن، بینەری ئەم کارانە زیاترەو دەڕوات بۆ دوو مانگ یان سێ مانگ، ئێمەش وەکو تیپی هونەری ڕەنگاڵە یەکێکین لەو تیپانەی کە کاری کۆمیدیمان زیاترەو هەربەوکارانەش ناسراوین لەناوخەڵک وبینەردا، شانۆ بەردەوامە بەڵام بەسستی،هۆی کارنەکردنی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆدوو هۆکار
یەکەمیان: نەبونی هۆڵی شانۆ وەک پێوویست کەدواترباسی دەکەم،
دووەمیان: بەئاگابوون لەباری گوزرانی خەڵک و بینەرەکەمان بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ناکرێت لەکاتێکا خێزانێک مووچەکەی بەشی بژێوی ژیانی خۆی ناکات بێت بڕە پاڕەیەک بدات بۆبینینی شانۆ.
ئاوێنە: لای تۆ هونەر بوەتە پێشە، كە بتوانیت لەرێگەیەوە ژیانی خۆت دابین بكەین؟
هونەرمەند فەرەیدون قاسم: نەخێر کەس بە هونەر ناژی ، چونکە هونەرکاری دووەممانە، گەر ئێمە تەرخان بکراینایە تەنها بۆکاری هونەری و کاری دووەممان نەبوایە ئەوکات هەرهونەرمان ئەکرد ، ئەوە جودایە هونەرمەندێک سەربەحزب بێت پاڕەیەکی باش لەحزب وەرئەگرێ بۆکارێکی ڕیکلام بۆحزب ڤێلاو باڵەخانەیەکی بۆئەکەن ئەیکەن بە عاسمانا بۆی، دوایش هەرهونەرمەندە وبێنەربەهونەرمەند ناویدەبات.
ئاوێنە: ئایا لەكوردستان وەك پێویست هۆڵی شانۆیی هەیە؟
هونەرمەند فەرەیدون قاسم: نەخێروەک پێویست نیە، گەرهەشبن هۆڵەکان بۆکاری شانۆ دەست نادەن و ئەبێ حۆمان بکونجێنین و لە جیەکی کەمدا دیکۆرەکان جێبکەینەوە. یان هۆڵ هەیە بەپارەیەکی زۆر ئەوە لەتوانامندانیە بەکرێی بگرین. و ئەمەش کارئەکاتە سەر ئەوەی بەرهەم وجالاکی هونەری کەم بێتەوە.
ئاوێنە: ئایا هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ هونەری شانۆ لەئاستی چاوەروانی ئێوەی هونەرمەنداندایە؟
هونەرمەند فەرەیدون قاسم: ئەو پلان و چاودێریەی وەزارەتی ڕۆشنبیری باش بوایە بۆهونەری شانۆ و فەرقو جودایی تیانەکرایە، پێمەش گلەییمان نەئەکرد .بۆنمونە شانۆییەک بۆسێ ڕۆژ نمایش بۆگروپێک لەبەرخاتری خاتران داراییەکی باش وبووجەیەکی باشی بۆتەرخان ئەکەن .... تەنها بۆسێڕۆ نمایش ، کەچی ئێمە بۆ کارێکی سێ مانگ نمایش کەزۆرترین بینەری هەیە، کاغەزێکی ئەی فۆڕیشمان پێنابڕێت.
ئاوێنە: دەزگاكانی راگەیاندن وەك پێویست توانیویانە خزمەت بە هونەری شانۆ بكەن؟
هونەرمەند فەرەیدون قاسم: نەخێر دەزگاکان زووربەیان هاوکارمان نە بوون هەرچەندە زوربەیان حزبین بەدڵی تۆناکەن . ئەوان کەی بیانەوێ و پێویستیان بە دیداری ئێمەهەبێ ئێمە حازروسازین و بێ موقابل ئەچینە خزمەتیان، ،بەڵام کە بۆ کاری شانۆ بمانەوێت ڕیکلامێک بکەین داوای دووسێ دەفتەرئەکەن.
ئاوێنە: نوێترین كارت چییە؟
هونەرمەند فەرەیدون قاسم: لە ئێستادا هیچ کارێکیمان نیە بە ئومێدین لەڕێی کەناڵێکی تەلەفزۆینەوە لەئایندەیەکی نزیکدا دەست بکەینەوە بە کاری دراما، هیوای سەرکەوتن بۆ ئاوێنە سووپاس بۆ ئەم دیدارە .