بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز لەقەزای کەلار چالاکیەک ئەنجامدرا کەچەند باڵندەیەکی جۆراو جۆر ئازاد کران وەک پەیامێک بۆخەڵکی شارەکە.
ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: ئاشتی محمد، یەکێک لەبەشداربوانی چالاکیەکە بەئاوێنەی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و جوانتر کردنی سروشت هەستاون بەنجامدانی چالاکییەک لەنزیک زانکۆی گەرمیان کەچەندین باڵندەی جۆراو جۆریان ئازاد کردوە.
وتیشی" ئامانج لەم چالاکیە ئەوەیە کە پێویستە بەهەمومانەوە ژینگەو سروشتی کوردستان بپارێزین، ئاژەڵ و باڵندەکان لەناونەبرێن و پارێزگاریان لێبکرێت و ئازادبن".
لەم چالاکیە کەلەنزیک زانکۆی گەرمیان ئەنجام درا بەشداربوان نزیک بە 15 باڵندەی جۆراو جۆریان ئازادکرد.