شوان عەتوف بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد
  2019-03-14       2472       

دەرهێنەر‌و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی شوان عەتوف، بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد‌و لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ نمایشكردنی لەسینەماكانی كوردستان‌و عێراق. 


ئاوێنە: شوان عەتوف، دەرهێنەر‌و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی لەبارەی فیلمەكەوە وتی "فیلمی پەیكەری دڵ یەكەمین ئەزمونی بەرهەمهێنانی فیلمی درێژی منە‌و بەرهەمی كۆمپانیای كام پرۆدەكشن‌و میترۆنیۆم پڕۆدەكشنە". 


فیلمەكە لەسیناریۆ‌و دەرهێنانی شوان عەتوف‌و چیرۆكی عەبدولغەفار عەبدوڵا‌و سیناریۆی لوقمان سوخەندەرە‌و شوان عەتوف سیناریۆكەی داڕشتۆتەوە. 


عەتوف رونیدەكاتەوە فیلمەكە یەكەمین فیلمی میوزیكەڵی كوردییە‌و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییە. 


وتیشی "قۆناغێكی نوێ دەبێت لە مێژووی سینەمای كوردی، بەهێز و تواناوە كارمان بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە كردووە".


شوان عەتوف ئاماژە بەوە دەكات "بەرهەمهێنانی فیلمەكەی تەواو بووە‌و لەكۆتایی مانگی نیسان‌و سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لەسینەماكانی كوردستان‌و عێراق نمایش دەكرێت‌و پاشان فیلمەكە بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەكان دەنێردرێت". 


راگەیاندنی بەرهەمەكانی دەرهێنەر‌و ئەكتەر شوان عەتوف

 

 


© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×