لەگەرمیان كۆنفرانسی بونیادنانەوە بەرێوە دەچێت، بۆ بنیات نانەوەی گەرمیان لەهەمو بوارەكان پەیمانگای تەكنیكی تایبەت لەکەلار كۆنفرانسی گەشەپێدانی گەرمیان لەیادی تاوانەكانی ئەنفال ریكدەخات.
ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: لەکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ "سێ شەمە" پەیمانگای تەکتنیکی لەکەلار وۆرک شۆپێکی ڕاوێژکاری لەگەڵ خاوەن سەرمایە و وەبەرهێن و بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەست ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە بژار ڕەحمان، سەرپەرشتیاری کۆنفرانسی گەشەپێدانی گەرمیان بەئاوێنەی ڕاگەیاند قۆناغی یەکەمی کارەکانی کۆنفرانسەكە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت تێیدا ناساندنی کۆنفرانسەکەو هەروەها شێوازی پێشکەش کردنی پرۆژەکان لەكۆنفرانسەكە ڕوندەکرێتەوە.
وتیشی "خزمەتکردن و پەرە پێدانی گەرمیان و سود وەرگرتن لەبیرۆکەکانی بەهەرەمەندان بۆخزمەتی ناۆچەکە و سود وەرگرتن لەتوانای گەنجان و لەڕوی جەستەی و مەعریفیەوە هەروەها ددروستکردنی پردی پەیوەند لەنێوان خاوەن بیرۆکەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، گۆڕینی یادکردنەوە خەمناکەکانی ناوچەکە بەپرۆژەی بونیاد نان".
ڕونیشیکردەوە کۆنفرانسەکە لەیادی ئەنفالدا بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی گۆڕینی یادەکە بۆبنیادنان و خزمەت کردنی ناوچەکە.