ئەمرۆ 10 ی ئادار لەهەرێمی كوردستان لەرۆژی جلو بەرگی كوردی چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، هەر بەم بۆنەیەوە بەشێكی زۆر لە مامۆستایانو خۆێندكارانو فەرمانبەران بەجلو بەرگی كوردییەوە دەوامی فەرمی خۆیان دەكەن.
ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بە بۆنەی بەرزراگرتنی رۆژی جلو بەرگی كوردییەوە كە هەمو ساڵێك لەرۆژی 10 ی ئادار یاد دەكرێتەوە چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری پارێزگای سلێمانی لەفامیلی مۆڵی شارەكە یادی جلو بەرگی كوردی دەكاتەوە.
لەبەشێكی زۆری خوێندنگەو ناوەندەكانی خوێندن بە پێشكەشكردنی هەڵپەركێی كوردیو گۆرانی چالاكی جۆراوجۆری هونەری یادەكە دەكەنەوە.