گۆرانیبێژێكی كورد بە 2 ساڵ زیندانی حوكم دەدرێت، لەلایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ لەرۆژهەڵاتی كوردستان تاوانبار كراوە بە پروپاگەندە كردن لە دژی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاوێنە: ئاژانسی كوردپا رایدەگەیەنێت هونەرمەندی كورد "پەیمان میرزادە بەتۆمەتی پروپاگەندە كردن لەدژی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیركراوەو لە ئێستاشدا لەزیندانی ورمێیە.
پەیمان میرزادە، بەتۆمەتی وتنی سرودی جۆشدان "حەماس" ی و شۆرشگێرانەوە دەستگیركراوەو بەبێ ئەوەی رێگەی پێ بدرێت پارێزەر بگرێت بە 6 مانگ حوكمدراوە.