ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا هونه‌رمه‌ندێكی‌ كورد ناچار ده‌كه‌ن ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵێت
  2019-03-05       1262       

فه‌رهاد تونچ كه‌ گۆرانیبێژێكی‌ كوردی‌ میللی‌ دیاره‌ له‌توركیا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی‌ فشارو هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ توركیاوه‌، ئه‌و وڵاته‌ی‌ جێهێشتوه‌. 

ئاوێنه‌: ئه‌و گۆرانیبێژه‌ كورده‌ له‌تویتێكدا له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی‌، "ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ته‌نها به‌سزای‌ به‌ندكردن رازی‌ نه‌بون، به‌ڵكو ده‌ستیانكرد به‌چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نوێ‌و دروستكردنی‌ چه‌ندین كه‌یسی‌ تاوان له‌دژی‌ من به‌تۆمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌‌و ئه‌ندامێتی‌ له‌و رێكخراوه‌".

ئه‌و هونرمه‌نده‌ نوسیویه‌تی‌، "ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا به‌رده‌وامن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناڕاست له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ منیان كردۆته‌ ئامانج، بۆیه‌ له‌رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌سه‌فه‌رێكی‌ ئاڵۆزو توركیای‌ به‌جێهێشتوه‌.

مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ رابردو، دادگای‌ توركیا سزای‌ نزیكه‌ی‌ دو ساڵ زیندانیی‌ سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و گۆرانیبێژه‌دا به‌تۆمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ تیرۆر له‌ڕێی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. 

تونچ كه‌ كوردێكی‌ شاری‌ ده‌رسیمی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ توركیایه‌، پێشترو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ شاره‌وانیی‌ توركیادا كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكراتیی‌ گه‌لان -هه‌ده‌په‌- بو.
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×