2019-03-05   1580     
ئاوات بۆکانی
گۆرانیبێژی میللی ئاوات بۆکانی خۆی رادەستی پۆلیسی کۆیە ده‌كات.
ئاوێنه: عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، به‌بێ دروستبونی كێشه، ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات بۆکانی خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە کرد.
وتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەر، ئاوات بۆکانی لەبنکەی گرتن‌و گواستنەوەی کۆیە دەستبەسەركراوه كه بەمادەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دەرچووە.
ئاوات بۆکانی شەوی 9/1/2019 لەناوچەی چنارۆکی گەشتیاری قه‌زای کۆیەوە، بەهۆی دەمەقاڵێوه له‌گه‌ڵ سێ کەسی دیکە، دوکەسی بەگوللە بریندارکرد. بەوهۆیه‌وه دادوەر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد.