2019-03-01   2913     
به‌رگی كتێبه‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ شاعیر‌و ڕۆماننوس
فه‌رهاد پیرباڵ شاعیر‌و ڕۆماننوس، نوێترین به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی "ئه‌و كتێبانه‌ی ژیانیان گۆڕیم" چاپ‌و بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: پیرباڵ له‌و كتێبه‌كه‌یدا باس له‌و كتێبانه ده‌كات كه ئه‌ویان له‌خوێنه‌ره‌وه كردۆته نوسه‌ر. ئه‌و ده‌ڵێت، "له‌سایه‌ی سه‌باحی برامه‌وه فێری كتێب خوێندنه‌وه بوم، سه‌باحی برام توڕه ده‌بو كه ده‌ستم له‌كتێبه‌كانی ده‌داو ئه‌و كاتانه‌ی كه له‌ماڵ نه‌ده‌بو، ده‌چوم كتێبه‌كانی ئه‌وم ده‌خوێنده‌وه".
فه‌رهاد پیرباڵ له‌كتێبه‌كه‌یدا مه‌سعود محه‌مه‌دی نوسه‌ر به "تاقه فه‌یله‌سوفی كورد" وه‌سف ده‌كات، ده‌نوسێت، "مه‌سعود محه‌مه‌د تاكه نوسه‌ره كه توانیویه‌تی فه‌لسه‌فه به‌زمانی كوردی بنوسێت‌و له‌ناو ده‌فری زمانی كوردیدا بیگونجێنێ‌و زۆر له‌ژان پوڵ سارته‌ر وردبینتر به‌رگری له‌ئازادی تاكه‌كه‌س‌و مافه‌كانی تاكه‌كه‌س بكات".