2020-02-08   3835     
لوقمان غه‌فور
كاسی كاتێلا، خوێندكاری دكتۆرای كۆلێجی یاڵی مێدسن، كه 17 یه‌كه‌مین زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌م وتاره‌ی له‌سایتی زانكۆكه بڵاوكردۆته‌وه له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه به‌پێویستم زانی خوێنه‌ری كوردی لێئاگاداركهمهوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یی، و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن و تووشبووان له چین، ترسیش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان زیادده‌كات ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دنیا. به‌رپرسانیش تا دێت له هه‌موو شوێنێك رێوشوێنی توندتر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه. هه‌ر له رێگری گه‌شتكردن تا به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی. ئێمه‌ش له‌چاوه‌ڕوانی بینینی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سهركهوتنهداین.
له‌هه‌مانكاتدا، زانایان و به‌رپرسانی گشتی ته‌ندروستی هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌كییانه بده‌نه‌وه ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌كرێت كه ئێستا ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ-ی 2019 ناوه زانستییه‌كه‌ی (nCoV-2019)ه كه ئه‌وان كه‌متر ئه‌زانن ده‌رباره‌ی چونێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر، چۆن ده‌گوازرێته‌وه، ترسی گه‌وره چییه به‌رده‌وام بێت، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین؟. (نه‌بوونی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه، كه ته‌نیا دوای دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌سه‌كه تووشبووه ته‌نیا كه‌مێك ئۆكسجین و ئاوی پێویستی بۆ داده‌نرێت و داده‌بڕێت له‌هه‌وای ده‌ره‌وه له گرنگترین چاره‌سه‌ركردنیشدا چاره‌سه‌ری سارس و ئه‌نفلۆنزای بۆ به‌كاردێت). پزیشكه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌زانن كه هه‌وكردنی سییه‌كان وایكردووه به سه‌دان نه‌خۆش بمرێت.
خه‌ڵك ئه‌بێت به تێگه‌یشتنه‌وه ئاماده‌گیی هه‌بێت، كاتێك ده‌بینێت به هه‌زاران حاڵه‌تی تووشبوو له چین هه‌یه. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان-یش رایگه‌یاند كه ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی راگه‌یاندنی ئیمێرجنسی هه‌یه، چونكه له وڵاتان ژماره‌ی توشبوان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه هه‌رچه‌ند به‌رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت، به‌ڵام به‌به‌رچاو له‌ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و تایله‌ند زیادیكرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌رپرسان روماڵی زانیاری نوێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه، ئه‌وا پزیشكه‌كان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه پایه‌ندبن به ئارامییه‌وه.
پزیشكی ده‌رمانساز (جۆزیف ڤێنیتز) پسپۆری نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له زانكۆی بێل ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی جار، تا كۆنترۆڵكردن، ئامۆژگاری پێویسته به‌رده‌وامبێت". "به‌كورتی ئێستا ده‌ردێكی نوێ بڵاوه هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزا. له‌گه‌ڵ بوونی ڤایرۆسه نوێیه‌كه له نێو تاقیگه‌دا و پزیشكه‌كان ده‌توانن له‌رووی بایۆلۆژی-یه‌وه جارێ لێبڕوانن و چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه. زنجیره‌ی ڤایرۆسه‌كانی پێشتر به‌رده‌سته و ده‌توانن زانایان سه‌ره‌تا هه‌نگاو بنێن بۆ تیگه‌یشتن له ڤایرۆسه‌كه، له‌نێویاندا دایۆگنۆسس (دیاریكردنی ده‌رده‌كه) و بڵاوبوونه‌وه‌ی له نێو مرۆڤدا.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان خۆپاراستن (CDC) چاودێری ترسه‌كه‌ی ئه‌كات له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌رباره‌ی زانینی ئه‌م نه‌خۆشییه. هه‌ربۆیه د. ڤێنیتز ده‌ڵێت:"تا ئێستا له‌وه زیاتر نازانین"، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌وه‌نده ئه‌زانین كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر ترسناكتره له ئه‌نفلۆنزا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش 5 هه‌قیقه‌ته ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه هه‌موو كه‌س پێویسته بیزانێت:
1-نه‌خۆشییه‌كی نوێیه، پێشتر پزیشكه‌كان نه‌یاندیوه: ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و كۆڵكانهی كه له‌ژێر وردبینی ئه‌له‌كترۆنیدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌شێوه‌ی تاج- تاسی پادشادایه. ڤایرۆسه‌كه تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت كه نه‌خۆش پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت و وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی وه‌ك (سارس) ده‌ركه‌وێت كه بۆ یه‌كه‌مین جار له چین بڵاوبۆوه یاخود وه‌ك (مێرس) كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبۆوه. هه‌تا ئێستا به كۆرۆنا-ی سارس ده‌ناسێنرێت. كۆرۆنا ڤایرۆسی ناسراو به OC43 وE229 ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی ده‌رداوین كه ئه‌بنه هه‌وكردنی سییه‌كان و كوشتنی مرۆڤ. هه‌ردوو ڤایرۆسه‌كه‌ی پێشوو OC43 وE229 ئه‌بێته هۆی له‌رز و تا. دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی سارس، دوو جۆری تری كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا كه ئه‌وانیش NL63-HKU، كه له‌هه‌موو جیهاندا تووشبووانی ده‌ركه‌وت.
هه‌رچی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ-ی nCoV-2019، له‌لایه‌ن زانانه‌وه پێشتر نه‌بینراوه و پهڕلهكانیشی نامۆن به پزیشكان. پزیشكی ده‌رمانسازی جۆزیف ڤێنیتز ده‌ڵێت:"زانایانی ئه‌مریكی كاریان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسێك بۆ ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش 40%، بۆیه پزیشكانی ئه‌مریكا كارێك ئیعلان ناكه‌ن 100% نه‌بێت".
2-ڤایرۆسێكه بڵاوده‌بێته‌وه له‌ناو له‌شی مرۆڤه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه نیشانه‌كانی تێدا ده‌ركه‌وێت (واته كه‌سی تووش بوو ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵی جه‌سته‌ی كردووه و ئاماده‌یه كه‌سی تر تووشبكات له‌كاتێكدا خۆی هێشتا نیشانه‌كانی تیا ده‌رنه‌كه‌وتووه): ئه‌وه‌ی كه دیاریكراوه ئه‌وانه‌ی تووشبوون و مردوون له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشه‌كه ئه‌وانه‌بوون مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌بووه له بازاڕی ۆوهان له‌كه‌رتی هێبی یان گۆشته‌كه‌یان خواردووه، به‌ڵام دواتر سه‌رباری داخستنی بازاڕه‌كه له‌نیوه‌ی مانگی جێنیوه‌ری، به‌ڵام ژماره‌ی تووشبوان زۆر زیادیكردووه.
به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) به‌ڵگه ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاشكرا نییه چۆن ده‌گوازرێته‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر. پزیشكی ده‌رمانسازی جۆزیف ڤێنیتز ده‌ڵێت: "نازانین ئاستی تهشهنهسهندنهكه له‌له‌شی مرۆڤدا چه‌نده؟" "نازانین تا چه‌ند ئاساییه ئه‌و كه‌سه لهتووشبووهوه نزیك بوو بێت! پێویسته دڵنیابین له‌وه‌ی تا چه‌ند كه‌سه‌كه له كه‌سی تووشبووه‌وه دوور بێت تا چه‌ند په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بێت ترسی زیاتره".
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن پێیوایه ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌رده‌می تروكانییهوه بڵاوده‌بێته‌وه، كه ته‌نیا 14 رۆژه. هه‌ربۆیه له 2- 14 رۆژه هه‌موو نیشانه‌كان لهكهسهكهدا ده‌رده‌كه‌وێت. چینییه‌كان ده‌ڵێن ڤایرۆسه‌كه له‌كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌تا لێره‌ش هه‌یه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن جه‌خت ده‌كاته‌وه هه‌رچه‌نده كه‌سی به‌ته‌مه‌ن زیاتر تووشده‌بن به‌ڵام له هه‌موو ته‌مه‌نێكیشدا ئینسان تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.
3- هه‌ندێك له‌نه‌خۆشه‌كانی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخیان باشه، به‌ڵام هه‌ندێكیان ترسناكه: زاناكان پێیانوایه ئه‌وان ئه‌ڵێن چاكبوونه‌ته‌وه له بنه‌ره‌تدا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نین، به‌ڵكو گومان له بوونی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ریان هه‌یه و ده‌شێت تووشی سارس بوو بن. كه ئه‌ویش هه‌موو ئه‌و نیشانه سه‌ره‌تاییانه‌یه له سارس و مێرس-دا هه‌یه بریتین:
تا، كۆكه، سووتانه‌وه‌ی قورگ و به‌ئاسته‌نگ هه‌ناسه‌دان.
به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌وكردنی سییه‌كان و پوكانه‌وه‌ی گورچیله هه‌یه، كه ئه‌م دووانه زۆر دره‌نگ هه‌ستی پێده‌كرێت. به‌پێی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌كاردێت كوتانی ئه‌نفلۆنزایه كه بۆ توشبوو به‌كاردێت. ئه‌وه‌ش بۆ كه‌سێك سه‌ره‌تای تووشبوونی بێت به كۆرۆنا-ی 2019 ئه‌وه چاره‌سه‌ری ده‌كات.
بۆیه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی كۆرۆنا-ی 2019، د. ڤێنیتز ده‌ڵێت:"باشترین رێگه له ئێستادا ئه‌وه‌یه خۆت بپارێزیت له‌تووش بوون به ئه‌نفلۆنزا، دووركه‌وه‌ره‌وه له‌شوێنێك كه ئه‌زانیت كه‌سێك تووشی ئه‌نفلۆنزا بووه. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه تۆ نازانیت ئایا ئه‌نفلۆنزای ئاساییه یان ڤایرۆسی كۆرۆنایه".
4-ئێمه نازانین وه‌ك نه‌مانزانیوه كه چ ریوشوێنێكی تائهوپهڕیی گرنگ هه‌یه: هه‌رچه‌نده نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ساده‌یه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی مردوون به‌و ئاسته به‌رزه نین له‌ته‌واوی جیهاندا، به‌ڵام ده‌شێت پرسیارێك بكرێت كه بۆچی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌و جۆره گرنگی پێده‌درێت و باسده‌كرێت؟. له‌به‌ر یه‌ك هۆكار: پسپۆران له ته‌ندروستی گشتی دهستنیشانیانكردووه كه رێژه‌ی مردن و تووشبوان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رۆژ به‌ڕۆژ زیادده‌كات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و ره‌چاویش ده‌كرێت تێكڕای تووشبوون و مردن هه‌ڵكشێت، به‌وه‌ی كه له‌و ماوه كورته‌دا زۆر گه‌شه‌ی كردووه. واته ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا تێكڕا له رۆژێكدا 10 كه‌س مردبێت، ئێستا بووه به 60 كه‌س. دووه‌م: وریایی زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌كه‌مترین مه‌عریفه هه‌یه ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه.
كه‌واته له ئێستا، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی و به‌رده‌وامی خه‌ڵك له‌سه‌ری زیاتر له‌وه‌ی زانایان ده‌یزانن. پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووچاری ترس بونه‌ته‌وه و باشترین رێگه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژ به ڤایرۆسه‌كه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تورسهرهڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زانیاری هه‌ڵه ده‌رباره‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه.
5- له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كاندا پێویسته پزیشكانیش مه‌عریفه‌ی زیاتر بده‌ن به خه‌ڵك ده‌رباره‌ی ئاستی پێشكه‌وتنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه: وێرای ئه‌وه‌ی كه زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه خێرا ئه‌گۆڕێت، ده‌گونجێت رێنماییه‌كان به‌خێرایی بگۆڕدرێن، هه‌تا به‌شێوه‌ی رۆژانه. سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) داوا له هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات هیچ پێویست به‌ترس و دڵه‌راوكێ ناكات به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه چین-یانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌مریكان. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه رێگه‌نه‌درێت گه‌شتی چین بكه‌ن له‌م كاته‌دا.
پسپۆرانی بواری خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان له زانكۆی یاڵی ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی توندیان هه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ دڵنیایی له‌ته‌ندروستیان و له‌م كاته‌شدا به‌هیچ شێویه‌ك سه‌ردانی وڵاتی چین نه‌كه‌ن.
توێژه‌ره‌وان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن بزانن تاچه‌ند كوتان دژی ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی سیییه‌كان، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان كه به‌سوكی تووشی كۆرۆنا بوون.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وتووه كوتانی ئه‌نفلۆنزا چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه به‌ڵام له ئێستا خۆ كوتان به تامیفلۆ زۆرباشتره له‌وه‌ی خۆت نهكوتیت. چونكه هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و نیشانانه ده‌رناكه‌وێت له‌سه‌ر نه‌خۆش كه هه‌مان نیشانه‌ن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا. به كورتی، كاتێك خۆن كوتابوو به تامیفلو، له‌گه‌ڵ تووشبوون به تا و سه‌رئێشه‌و هه‌ڵامه‌ت و گیانداهێزران. دكتۆر ئه‌توانێت ده‌سنیشانی بكات كه ڤایرۆسی كۆرۆنایه نه‌ك ئه‌نفلۆنزای ئاسایی.