لە پاش ڕۆژوو شكاندن نابێت ئەم هەڵانە ئەنجام بدەین
  2025-03-18       190       

دكتۆر سەعدون عومەر دەڵێت، لە پاش ڕۆژوو شكاندن نابێت چەند هەڵەیەك ئەنجام بدەین لەوانەش، نەخواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو پاش ڕۆژوو شکاندن و جوینی خواردن بە ئارامی یارمەتیدەرە لە باشترکردنی کرداری هەرس و هەستکردن بە تێری بە خێرایی.

ئاوێنە: دكتۆر سەعدون عومەر، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەبارەی چەند هەڵەیەك لە پاش شكاندنی ڕۆژوو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان، كە نابێت چەند هەڵەیەك ئەنجام بدەن و دەقی نووسینەكەشی بەمجۆرەیە:-

زۆر کەس لەپاش ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا کۆمەڵێك هەڵە ئەنجام دەدەن، کە وادەکات تووشی ئاوسانی سك ببن و ئازاری گەدەیان بۆ درووستببێت.

هەندێک ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە تەندرووستیتان لەم مانگەدا دەخەینە ڕوو، كە بەمجۆرەن:-

یەكەم- نەخواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو پاش ڕۆژوو شکاندن.

دووەم- جوینی خواردن بە ئارامی یارمەتیدەرە لە باشترکردنی کرداری هەرس و هەستکردن بە تێری بە خێرایی.

سێیەم- شیرینی و شەربەت کەم بخۆ پاش ڕۆژوو شکاندن.

چوارەم- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سوێر چونکە دەبنەهۆی تینوێتی.

پێنجەم- دوورکەوتنەوە لە خواردنە سورەکراوەکان.

شەشەم- پاش ڕۆژوو شکاندن هەموو دوو کاتژمێر جارێك کوپێك ئاو بخۆنەوە بۆئەوەی لەکاتی ڕۆژوودا هەست بە تینوێتی نەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×