هۆڵەندا هۆشداری لە حەبێک کەلە شێوەی 'ترەمپ'ە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ مەیخۆن دەمرن
  2026-08-29     

پەیمانگایەکی هۆڵەندی کەلە بواری ئاڵوودەبوون و تەندروستیی دەروونیدا کاردەکات، هۆشدارییەکی سووری لەبارەی جۆرە حەبێکی 'ئێکستازی و شادیهێنەر' بڵاوکردەوە کە لە شێوەی دەموچاوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دروستکراوە و دەڵێت "ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردن".

 

ئاوێنە: پەیمانگای "تریمبۆس" کە بنکەکەی لە شاری ئۆترێختی هۆڵەندایە ڕایگەیاند "لە مانگی ئابی ئەمساڵدا چەند نموونەیەک لەم حەبانە ڕادەستی سەنتەرەکانی تاقیکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان کراون. دوای پشکنین دەرکەوتووە کە ئەم حەبانە بڕێکی زۆر زیاد لە پێویست لە ماددەی کیمیایی  (PMMA)یان تێدایە".

جێی ئاماژەیە، ماددەی (PMMA) یان "پارامێتوکسی مێت ئەمفیتامین"، ماددەیەکی هاوشێوەی  (MDMA)یە کە پێکهاتەی سەرەکیی حەبە ئێکستازییەکانە. پەیمانگاکە لە هۆشدارییەکەیدا جەختی کردووەتەوە "لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ئەم حەبە بەکارمەهێنن".

لە هۆشدارییەکی دیکەدا پەیمانگاکە دەڵێت "بەکارهێنانی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری پلەی گەرمی جەستە، کە دەرەنجامی کوشندەی لێدەکەوێتەوە".

پەیمانگای تریمبۆس وێنەی حەبەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لایەکیان وێنەی دەموچاوی ترەمپە و لایەکەی تری نووسراوی "Trump" و "NL" (کورتکراوەی ناوی وڵاتی هۆڵەندا)ی لەسەر هەڵکۆڵدراوە.

ئاشکراشیکردووە "کاریگەریی ئەم ماددەیە دوای بەکارهێنانی بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەوێت و زۆرجار وەک ماددە ورووژێنەرەکانی تر نییە، ئەمەش مەترسیی خواردنی بڕی زیادە (ئۆڤەردۆز) زیاتر دەکات".

بەپێی هۆشدارییەکان، بەکارهێنەران لەوانەیە چەند کاتژمێرێک دوای خواردنی ئەم حەبەی ترەمپ، تووشی نیشانەکانی وەک دڵتێکهەڵاتن، خێرا لێدانی دڵ و فێ ببن.

لایخۆشیەوە ئانیک خرۆتهاوس، وتەبێژی پەیمانگای تریمبۆسی هۆڵەندی بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕایگەیاندووە، تائێستا هیچ حاڵەتێکی مردن یان نەخۆشکەوتنی سەخت لەنێوان ئەو کەسانەی کە گومان دەکرێت حەبەکەیان خواردبێت، تۆمار نەکراوە.
 

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×