2019-02-27   4266     
بەدروشمی " بەرەو یۆبێلی زێڕینی کەلار"چوارەمین ڤیستیڤاڵی ساڵ ڕۆژی کەلار، بەچاودێری سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەتی قەزای کەلار لەشاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکرد.
ئاوێنە، ئەیاد موحةمةد: بڕیار محمد وتەبێژی لیژنەی باڵای یادی کەلار بەئاوێنەی ڕاگەیاند:" ئەمساڵ چوارەمین ڤیستیڤاڵی کەلار بەڕێوە دەچێت کەتێیدا چەندین چالاکی هونەری و ئەدەبی و وەرزشی ئەنجام دەدرێت، ڤیستیڤاڵەکە لەشاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوە دەچێت و دوڕۆژ دەخایەنێت یەکەمین چالاکی لەگەڕەکی کەلاری کۆن ئەنجام درا کەکۆنترین گەڕەکی قەزاکەیە".
وتیشی:" لەماوەی ئەم دو ڕۆژەدا نزیکەی 30 چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت و سەرنج و تێبینیەکان دەخرێتە ڕو پێشکەش بەلایەنەکان دەکرێت کەخزمەتی ئەم ناوچەیەبکەن کەناوچەیەکی گرنگی هەرێمی کوردستانە نزیکە لەکۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچەکانیتری عێراق".
قەزای کەلار لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، کەلار ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە بەنووچەیەکی ئابوری گرنگ دادەنرێت ، بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە زیاتر لە ٢٢٦،٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت.