هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان كرد به ئۆپه‌راسیۆنی چونه نێو ناحیه‌ی جورف سه‌خر. هێزه‌كان ده‌ستیان كردوه به وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی كه به‌پێی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له به‌رپرسیارێتی ئه‌واندان و بڕیاره سبه‌ینێش رێگای فازڵییه له جورف سه‌خر بۆ كه‌ربه‌لا به‌ڕوی ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نیدا بكرێته‌وه.
ئاوێنه: هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان كرد به ئۆپه‌راسیۆنی چونه نێو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی جورف سه‌خر، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
به‌پێی میدیای ره‌سمی عێراق چونه‌ژوره‌وه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان له بازگه‌ی حامیهوه به‌ره‌و ناوچه‌ی فازڵییه‌ی جورف سه‌خر ده‌ستی پێكردوه.
سه‌عد مه‌عن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتوه "فەوجی کۆماندۆی سەر بە پۆلیسی وزە دەستی بە وەرگرتنی پێگەکانی کردوە بۆ پاراستنی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەی جورف سه‌خر لە باکوری بابل."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "دەستکراوە بە کردنەوەی ڕێگای فازڵییە - کەربەلای پیرۆز لەژێر سایەی هەماهەنگییەکی گەورەی نێوان یەکەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکاندا"، ڕوونیشیکردەوە کە "پرۆسەی جێگۆڕکێپێکردنی یەکە سەربازییەکان دەستی پێکردوە، وەک هەنگاوێک کە سەرەتایەکی ڕاستەقینە دەنوێنێت بۆ پرۆسەی تەواوکردنی سەروەری."
هاوكات سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، "پرۆسەکە بە سەرپەرشتی و بەدواداچونی بەردەوامی نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکرێت، بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم بارەگای کۆنترۆڵکەر و دڵنیابون لە جێبەجێکردنی پلانەکە"، ڕونیشیکردەوە کە "یەکە سەربازییەکان دەستیان کردووە بە وەرگرتنی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی بەپێی فه‌رمانه دەرچووەکان."
هەروەها وتیشی "یەکەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی دەستیان بە ئامادەکارییەکان و ڕێکخستنەوەی ئەو ڕێگایە کردوە کە ناوچەی فازڵییە بە پارێزگای کەربەلاوه دەبەستێتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ کردنەوەی رێگاكه له سبه‌ی شه‌ممه‌وه بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکاندا، جگە لە بارهەڵگرەکان، بە شێوەیەک کە گەیشتنی هاوڵاتیان بۆ کەربەلا ئاسان بکات."
نو‌عمان رونیشیکردەوە کە "قۆناغی داهاتو گرتنەبەری ڕێکاری مەیدانی لەلایەن فەرماندەی بارەگای کۆنترۆڵکەرەوە بەخۆیەوە دەبینێت، سەرەڕای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و پشکنینی ناوچەکە لەلایەن یەکە جێگیرکراوەکانەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوە بەرەو قۆناغی دوەمی پلانەکانی حکومەتی ناوەندی."
ئاماژەی بەوەش دا کە "قۆناغی داهاتو دابینکردنی پێداویستییە خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتوان و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لە ناوچەکەدا پەسەند کراون لەخۆدەگرێت، لەپاڵ ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژیی گرنگ"، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر "گرنگیی ناوچەکە لە هەردو ڕوی کشتوکاڵی و پیشەسازییەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئەو دامەزراوە گرنگانەشی لێیه کە لە قۆناغی داهاتودا بوژاندنەوە بەخۆیانەوە دەبینن."
نو‌عمان جەختی کردەوە کە "هێزە چەکدارەکان بە سەرجەم پێکهاتە و فرەچەشنیی یەکەکانیانەوە، سەلماندویانە کە ئەم فرەچەشنییە هۆکارێکی هێزەو بە فەرمانی ناوەندی کار دەکەن و فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکەن."