ده‌روازه‌ی سنوریی مه‌نده‌ڵی له‌نێوان عێراق و ئێران له ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه تا كاتێكی نادیار داخرا.
ئاوێنه: داریوش سادقی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی كرماشان، رایگه‌یاند، ده‌روازه‌كه له ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه تا كاتێكی نادیار داخراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هاتوچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری له ده‌روازه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای كرماشان له‌گه‌ڵ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو عومه‌ر وائیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له به‌یانی رۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی داده‌خرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی نۆژه‌نكردنه‌وه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی باران و پێویستی چاككردنی رێگه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له ده‌روازه‌كه.
داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌یه له كاتێكدایه كه پێشتر فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا داوای له به‌غدا كردوه له چوارچێوه‌ی گوشاره ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران‌دا جگه له دو ده‌روازه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ ئێران، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دابخات.
فواد حسێن راشیگه‌یاندبو، داخستنی ته‌واوی ئه‌و ده‌روازانه كارێكی قورسه‌و زیان به ئابوریی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.