ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له زاخۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی موحسێن مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه كۆبوه‌وه. به‌پێی نوسینگه‌ی موحسین مه‌نده‌لاوی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر دیاریكردنی چه‌ند خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی رون بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌كانی وزه‌و نه‌وت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ، پێشوازی لە وه‌فدێكی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی نه‌وت و كاره‌بای عێراق، کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، لەکۆبونەوەکەدا باس لە پرسی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 کرا و لە پەیوەست بەم بابەتەوە، بەشداریی هەرێم لە داهاتی گشتیی عێراق و هەروەها دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم تاوتوێ کران.
حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لەمیانەی گفتوگۆکاندا، پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ڕێکارە تەکنیکییەکان خرانە بەر باس.
لە کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پاراستنی مافە دەستورییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پرۆژەیاساکەدا کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە ناوەرۆکی پرۆژەیاسای بودجەدا، بنەمای دادپەروەری بۆ سەرانسەری عێراق پەیڕەو بکرێت و ڕەچاوی چەمکی دەستوریی فیدرالیەت بکرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتوه، هەردولا جەختیان لە درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی هەمو لایەک بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی موحسین مه‌نده‌لاوی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، له کۆبونەوەکەدا باسی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی کەرتی وزە و میکانیزمەکانی هەناردەکردن و به بازاڕكردنی نەوت و ڕێکخستنی داهاتەکان کرا له‌گه‌ڵ یەکخستنی تێڕوانینەکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی سامانە نەوتییەکان و ڕێکخستنی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بەپێی چوارچێوە دەستوری و یاساییەکان، بە شێوازێک کە مافی سەرجەم عێراقییەکان مسۆگەر بکات، لەگەڵ چالاککردنی هاوکاری لە کەرتی کارەبا و وزەدا، بە شێوازێک کە بەشداری بکات لە پشتگیریکردنی ئابوریی نیشتمانی و گه‌ره‌نتیكردنی سەقامگیری لە دابینکردنی وزەدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مەندلاوی جەختی لە گرنگی بەردەوامبونی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کردەوە بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر دۆسیەکانی وزە و نەوت و کارکردن لەسەر هەماهەنگکردنی پلانەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان بە شێوازێک کە بەشداری بکات لە دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و بەرزکردنەوەی داهاتە گشتییەکان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هەروەها ڕێککەوتن کرا له‌سه‌ر دیاریكردنی خشتەی زه‌منی ڕون بۆ چارەسەرکردنی دۆسییە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنیان، بە شێوازێک کە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و قوڵکردنەوەی هاوکاری نێوان بەغدا و هەولێر لە دۆسیە ستراتیژییەکاندا مسۆگەر بکات.