شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵیدا پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه‌و كه‌شی زستانه ده‌ستپێبكات كه پێویست به به‌كارهێنانی ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان ده‌كات.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوی ئەم هەفتەیەدا بەگشتی کەشی هەرێمی کوردستان بەجێگیری ئەمێنێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە زۆربەی کات ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە درەنگانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە واته له کۆتایی ئەم هەفتەیە 29/10/2026، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لەدەریای ناوەڕاست و هاتنی بارستە هەوایەکی شێداری مەداری لە دەریای سورەوە کە هاوکات دەبێتە هۆی دروستبونی حاڵەتێکی ناجێگیری کەش و بەرگەهەوا بەشێوەیەکی مامناوەند تا بەهێز کە خۆی ئەبینێتەوە لە دروستبونی هەورە بروسکەی بەهێز و بارانی بەخوڕو هەندێک کاتیش بارینی تەرزە لە کات و شوێنی جیاوازدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بەگشتی لەو شەپۆلەدا پێشبینی ئەکرێت بڕێکی باش باران لەسەرجەم ناوچەکان ببارێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش کاریگەریەکانی بەردەوامی ببێت لەگەڵ نزمبونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و هاتنی بارستە هەوایەکی سارد‌و دەستپێکردنی کەشێکی زستانە کە پێویست بە بەکارهێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان بکات .