پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی شاره‌كه تۆمه‌تبارێكی ده‌مامكداری چه‌كدارییان ده‌ستگیركردوه كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تاوانی كوشتن ئه‌نجام بدات.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، رێکەوتی (٢١ / ١٠ / ٢٠٢٦)، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان لە بەردەم بینای دادگای بەرایی هەولێر، سەرکەوتوانە توانیان پلانێکی هەوڵی تاوان پوچەڵ بکەنەوە و تۆمەتبارەکە دەستگيربکەن و چەکەکەی دەستی بەسەرداگيرا.
پۆلیسی هه‌ولێر رونیكردۆته‌وه، لە کاتی بەڕێوەچونی پڕۆسەی دادگایی‌کردنی دو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ه- ط) و (م- ط)، کە لە ڕێکەوتی (٢٥ / ٥ / ٢٠٢٤) تۆمەتبارن بە تاوانی کوشتنی ئامۆزاکەی بە ناوی (ک-ک- م)، هاوڵاتییەک بە ناوی (م-ج-م) بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و بە بەکارهێنانی چەک، هەوڵی ئەنجامدانی تاوانێکی دەدا، بۆيە تۆمەتبارەکە بەمەبەستی شاردنەوەی ناسنامەی خۆی ماسکی بەستبو، پێش جێبەجێکردنی مەبەستەکەی، لەلایەن تیمەکانمان ڕێگری لێ‌کرا و دەستبەجێ دەستگیرکرا، هەروەها چەکەکەی دەستی بەسەردا گیرا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تۆمەتبارەکە ڕادەستی یاسا کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.