گروپی ئەنساروڵای حوسییەکان لە یەمەن، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی سعودییە لە ڕیاز و دامەزراوەکانی ئارامکۆیان لە یەنبەع کردونه‌ته ئامانج، لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای ئارامكۆ فەرمانی بە چۆڵکردنی کارمەندانی داوه لە بارەگا سەرەکییەکەی لە زەهران.
ئاوێنه: یه‌حیا سه‌ریع، وتەبێژی حوسییه‌كان، رایگه‌یاند، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه له ریاز و راسته‌وخۆ پێكاویانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌روه‌ها هێرشیان كردۆته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ له یه‌نبه‌ع له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك فه‌هد له ده‌مام.
هێشتا دەسەڵاتدارانی سعودییە هیچ لێدوانێکیان لەم باره‌یەوە نەداوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری دو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردۆته‌وه، رێنماییەکانی چۆڵکردنی ئارامکۆ لە زەهران ئه‌و كارمه‌ندانه‌شی گرتۆته‌وه كه له بارەگای كۆمپانیاكه مابونه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوەوە و لە دوای بەئامانجگرتنی کۆمپانیاکە کارمەندە ناپێویستەکان رێنماییان پێدرا كه له دوره‌وه‌و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كاربكه‌ن. دو سەرچاوەکە جەختیان کردۆتەوە کە ناوچە نیشتەجێبوەکانی ناو کۆمەڵگەکە دانەخراون و چۆڵ نەکراون.
پێنوێنی سەرەکیی پشکەکانی سعودییە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بە ڕێژەی ٢.٥٪ دابەزی لە دوای هەواڵی چۆڵکردنەکە، بەگوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی بۆرسەی لەندەن کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی ئایارەوە به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی لە کاریگەریی ئاڵۆزییەکان لەسەر دابینکردنی نەوت.
سعودییە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە تێکشکاندنی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەکانی ڕیاز و مەدینە ڕاگەیاند.
ئیستانبوڵ ڕۆژی هەینی میوانداری کۆبونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سعودییە، پاکستان و میسر لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکات بۆ تاوتوێکردنی چەندین دۆسیە لەوانە پێشهاتەکانی یەمەن و گەروی هورمز، بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا.