دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران به "هەواڵی ساخته" سەبارەت بە تەقینەوەی مین و هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە گەروی هورمزدا، هەمو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردنەكانی كۆنگرێس نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو نەوتەی بە گەروی هورمزدا تێپەڕدەبێت ئێستا لە قۆناغی پێش جەنگ زیاتره و ئێران هەر لەبەر ئەم هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پەنا بۆ هەمو ڕێوشوێنێک دەبات.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ لە کاتێکدان کە ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروی 112 دۆلار، کە ئەمەش بەرزترین نرخی نه‌وته لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردودا.
تره‌مپ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ده‌سه‌ڵاتێكی "شەیتانی" ناوبرد‌و كه بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و نەیارەکانی دیکەی.
به‌قسه‌ی تره‌مپ، ئێران لە ماوەی کەمتر لە حەوت مانگدا 75 هەزار خۆپیشاندەری کوشتوە.