کاکە شەماڵ‌و درامای ( ژاڵە)
  2026-10-24     
شەماڵ عومەر

ئارام کەریم


سەرەخۆشی دەردەبڕین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (شەماڵ عومەر) تەنھا بۆ جێھێشتنی بە جەستەیە، بەڵام ئەو لە دڵ و دەروونی ھەموومان زیندووە، ڕۆڵی جوانی نواندن لە شانۆ و درامای کوردی و ئەوەی کە خەمبارمان دەکات دووری بەڕێزیان بوو لە کوردستان و شارە ئازیزەکەی سلێمانی کە بە داخەوە لە دوای ڕاپەڕینەوە گەلەکەمان بە ڕۆشنبیر و ھونەرمەندان و خەڵکی سڤیل بۆ ھەموو تێکڕا نەتوانراوە دامەزراوە بین، لەوڵاتی خۆمان جێگیر بین و بتوانین خزمەت بە نیشتمان بکەین، بەھۆی سەردەمیێک شەڕی نەگریسی ناوخۆو باری گوزەرانی ژیان، هەربۆیە زۆرێکمان ھەنگاومان نا بۆ بەجێھێشتنی وڵات و لەتاراوگە گیرساینەوە،  کە بەڵێ کاکە شەماڵ لەوێش ھەر بە خزمەتی نیشتمانپەروەری و دامەزراندنی شانۆی لالش و چالاکی ھونەری نەوەستا، بەڵام خەمی نیشتمان و غەریبی نشین زۆربەی کەسایەتییەکان بەرگەی ناگرن و توشی نەخۆشی دەبن و گیان دەسپێرن، کە ئەمەیش دیسان شەرمەزارییە بۆ ئەو دەسەڵاتەی نزیکەی چل ساڵە ھەوڵی نەداوە چاکەی ئەو کەسایەتیانە بداتەوە، ھێندەی خزمەتی ھونەری بێگانەو تورک و فارس نەتەوەکانی تر دەکات وڵاتەکەی ھەرزان فرۆش و بە تەعریب دەکات.

درامای (ژاڵە)و ڕۆڵی کاکە شەماڵ سەرەڕای یادگاری و جوانی ھونەری ڕۆڵبینین و مۆسیقا و کرانەوەی خەڵکی بەڕووی بەرەنگاربوونەوەی زۆرداری بوو، ئەو درامایە کاریگەرییەکی ئێجگار بە ھێزی ھەبوو لە جوڵانەوەو بەرنامەڕێژی گیانی بەرگری و هاندانی نەوەی سەردەمی ڕۆشنگەری، گەر ڕژێم درکی بەو کاریگەرییە بکردایە بە دڵنیاییەوە ڕێگەی نەدەدا بەھیچ شێوەیەک بەرھەمی ھونەری شانۆو نواندن ئازاد بکات لە کەناڵی کەرکوک و بەغدا کاری بۆ بکات، قارەمانێتی نووسەرو ھونەرمەندەکان وەھا بەھێز بوو لەکەناڵی تەلەفیزیۆن و ڕاگەیاندنەکەی ڕژێمەوە ھەوڵیان دەدا کە دەست بخەنە سەر نوسینێکی سیناریۆی وەھا... چونکە لە وەو پێش گەلێک لاوو قارەمانی ڕۆشنبیر و نووسەر و ھونەرمەند بە ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە یان بونە قوربانی لە ھەردوو شەھید ی نەمرو بێ گۆڕ کاکە دڵشاد مەریوانی و مامۆستا قادری کابانی نەمر،  مامۆستا شەماڵی ڕەحمەتی لاوێکی جوان ھونەرمەدێکی شورشگێڕ و وڵاتپارێز و کلتور پارێز بوو کە لەو سەردەمەدا کاروانی خەباتی ڕێکخستنەکانی نھێنی وا بەھێز کردبوو  تەنھا بە شداری درامایەک کە ئەو درامایە بۆخۆی شۆڕشێک بوو کە ھەرکاتێک چاوەڕوانی دەبووین و ھاوارمان لێ ھەڵدەستا: ژاڵەیە، تەمسیلی ژاڵەیە، ڕامان دەکردەوە ژوورە و بەدیار تەلەفزیۆنێکی ئۆردوگایی ڕەش و سپی و شەبەکە لاواز  سیمێکی پاکەتە جگەرەی سۆمەری پێووە بوو بەتەلی گەیاندنی ئالێرەکەوە بەھاواری ڕووی بکەرەوە ئەزمڕ ڕووی بکەرەوە کەرکوک. تاکۆتایی چێژێکی خۆشی ئومێدێکی کوردایەتی پێدەبەخشین!

 بیریشمان نەچێت ھونەرمەندی شەھید کاکە سەید ئەریوان ڕۆڵی بەھێزی ھەبوو کە بەشداری بوو، بە داخەوە لەڕاپەڕینی ١٩٩١ شەھید بوو، ئەو  لەدراماکەدا ڕۆڵی پیاوێکی ھەبوو لەگەڵ ھاوڕێ گوندنشینەکەی پشتگیری مامۆستا ھێمنی دەکرد، چۆکی بۆ ئاغا دانەدەدا، ھەر ھەمان رۆڵی وەک خۆی بە کرداری و بەگیانی پێشکەش بە نیشتمان کرد.

مامۆستا شەماڵ ھەرچەندە زۆربەمان لە نزیکەوە نەماندەناسی، بەڵام قارەمانیی ھەرگیز لەیادنەچووی نێو ماڵی ھەموو کەسێکە، ئەو درامایەی بینیوەو لە و ڕۆژگارەدا ئاواتی ئەوەبوو ڕزگاری بێت لەزوڵم‌و زۆری بەعسی فاشیستی شۆڤێنی عەرەب، بەڵام بەداخەوە کاکە شەماڵ لەتاراوگە گیانی سپاردو شارە نازدارەکەی سلێمانی ژینگەی خۆی شێوێنراو  (گوندی ژاڵەو کەندەسورە) بوونە تاوەرو شوقەو چیمەنتۆی بێ ڕوح، گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو تەخت بوون‌و تەعریب دەچن. سەختە ھەرگیز بتوانرێت جارێکی تر درامایەکی ژاڵەیەکی تر درووست بێت و ئەمجارە بەر بە تەعریب بگرێت.  

روحی کاکە شەماڵ شاد

 

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×