وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كه گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن چونكه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له عێراق هه‌یه‌و حكومه‌تی عێراقیش ناتوانێت گه‌ره‌نتی پاراستنیان بكات.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له هۆشدارییه‌كدا داوا له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نه‌كه‌ن و راشیگه‌یاندوه، حکومەتی ئەمریکا بەهۆی مەترسییە ئه‌منییه‌كانه‌وه توانایەکی سنورداری هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بە هاوڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، حوسییەکان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، كرده‌وه‌ی هێرشبه‌رانه‌یان لە دژی سعودیه ئەنجام داوە، لەوانەش هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانە هەستیارەکانی تر کە بوەتە هۆی کوژران و برینداربونی مەدەنییەکان و پەککەوتنی گەشتەکان. ئەگەری ئەوە هەیە ئەم كرده‌وانه بە خێرایی لە دەرەوەی ئەو ناوچەیه ده‌ستبه‌جێ سەرهەڵبدەن و تەشەنەبستێنن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه حکومەتی عێراق ناتوانێت گه‌ره‌نتی پاراستنی هاوڵاتییانی ئەمریکی بکات لە بەرامبەر هه‌ڵایسانی لەناکاوی توندوتیژی و ململانێی چەکداریدا.
وتوشیه‌تی، بەهۆی مەترسییە ئه‌منییه‌كانه‌وه، کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت هەیە بۆ گەشتکردن بۆ عێراق.
ئه‌وه‌شی وتوه، هاوڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق ڕوبەڕوی مەترسیی گه‌وره دەبنەوە، لەوانەش توندوتیژی و ڕفاندن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "مەترسیی توندوتیژیی تیرۆریستی هەیە، لەوانەش هێرشی تیرۆریستی و چالاکییەکانی تر لە عێراق. تیرۆریستان، لەوانەش میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئێران و داعش، هانی هێرشکردن دەدەن و هێرش لە دژی کەسایەتی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دەدەن."