ئیبتسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، په‌رله‌مان دەنگ لەسەر پێشنیاره یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بە فەرمانبەر دەدات به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه.
ئاوێنه: ئیبتسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا به ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، یاساکە دەسەڵات دەداتە وەزیری پەیوەندیدار، یان سەرۆکی ده‌سته، یان پارێزگار، یان هەر کەسێک کە ڕێپێدراو بێت، بۆ پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بۆ ماوەی پێنج ساڵ کە بۆ یەکجار قابلی نوێکردنەوەیە، بەو فەرمانبەرەی لەسەر میلاکی هەمیشەیییە و خزمەتی کرداریی لە وەزیفەکەیدا لە دو ساڵ کەمتر نییه.
رونیشیكرده‌وه، مۆڵەتەکە لە پێنج ساڵی یەکەمدا بە موچەی بنەڕەتیی تەواوەوە دەدرێت و ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بۆ پێنج ساڵی دوەم مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، نیوەی موچەی بنەڕەتی دەدرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنە ڕێپێدراوەکان بەپێی یاساکە مافی ئەوەشیان هەیە لەسەر داوای فەرمانبەرەکە خۆی، مۆڵەتی ئاسایی بۆ ماوەی شەش مانگ بێ موچەی پێ ببەخشن.
هیلالی وتیشی، ماوەی مۆڵەتەکە بۆ مەبەستی خانەنشینی بە خزمەت هەژمار دەکرێت، بەمەرجێک فەرمانبەرەکە شایستە داراییەکانی خانەنشینی بدات، بەڵام ئەو بڕوانامەی خوێندنەی کە فەرمانبەرەکە لە ماوەی وەرگرتنی مۆڵەتەکەدا بەدەستی دەهێنێت، هه‌ژمار ناكرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه رابردو، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه كه له چوار بڕگه پێكدێت و یه‌كێك له بڕگه‌كان بریتییه له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاره یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەن بە فەرمانبەر.