عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2027دا، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێن به هه‌میشه‌یی و 120 هه‌زار كه‌سیش به گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، عەلی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027، بە ئامادەبوونی محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فالح ساری، وەزیری دارایی.
سەرۆک وەزیران رونی کردەوە کە حکومەت کار دەکات بۆ دابینکردنی تەرخانکراوە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ئەوەش بۆ دڵنیابون لە بەردەوامبونی ڕێکارەکانی به هەمیشەییکردن و هێنانه‌ئارای ئه‌و 120 هه‌زار پله وه‌زیفییه نوێیه بەپێی مەرج و ڕێکارە پەسەندکراوەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سوربونی حکومەتدایە لەسەر دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و بەهێزکردنی سەقامگیری کار و ژیان، وێڕای هه‌مو ئه‌و ئاستەنگ و فشارە داراییانه‌ی کە روبەڕوی وڵات دەبنەوە.