روانگه‌ی ئیكۆ عێراق، ئاشكرایكرد،عێراق له نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له 533 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردوه كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له 37 ملیار دۆلار بوه.
ئاوێنه: روانگه‌ی ئیكۆ عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، كۆمپانیای سۆمۆ له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا كه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كردوه، داتاکانی هەناردەو داهاتی نه‌وتی لە مانی کانونی دوەمەوە تاوه‌كو ئه‌یلولی 2026 (نۆ مانگی ئه‌مساڵ) خستۆته‌ڕو.
وه‌ك روانگه‌ی ئیكۆ عێراق ئاماژه‌ی پێداوه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و نۆ مانگه‌دا گه‌یشتۆته 533 ملیۆن و 459 هه‌زار و 327 به‌رمیل نه‌وت و داهاتی مه‌زه‌نده‌كراوی ئه‌وه‌ش 37 ملیار و 388 ملیۆن و 384 هه‌زارو 828 دۆلار بوه.
روانگەکە ئەوەشی خستۆتەڕو کە بەپێی ئەو ژمارانەی لە بەڵگەنامەکەدا هاتون، ئەو بڕە پاره‌یه‌ی کە لە هەژماری بانکی ناوەندیی عێراق دانراوه گەیشتۆتە 33 ملیار و 511 ملیۆن و 194 هه‌زارو 387 دۆلار.
سەبارەت بە هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ڕوانگەکە ڕونی کردەوە کە بڕی ئەو نەوتەی لەم ماوەیەدا هەناردە کراوە به‌م شێوه‌یه بوه:
-نەوتی باکور: 50،757،644 به‌رمیل به تكێڕای رۆژانه‌ی نزیكه‌ی 188 هه‌زار به‌رمیل.
-نەوتی هەرێمی کوردستان: 25،095،454 به‌رمیل به تێكڕای رۆژانه‌ی نزیكه‌ی 93 هه‌زار به‌رمیل.