محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
  2026-10-24     

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، ئه‌گه‌ر پشت به‌ به‌غدا ببه‌ستین ده‌بێت هه‌مومان ببینه‌ به‌ كاتبی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌مو رۆژێك بچین لیسته‌كانیان بۆ به‌رین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، ده‌توانین به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌مو ئه‌و بۆشاییانه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ به‌هۆی نه‌بونی ده‌ریاو راگرتنی نه‌وته‌كه‌مان و نه‌بونی پیشه‌سازی گه‌وره‌وه‌ دروست بن.

ئاوێنه‌: محەمەد حاجی مەحمود، سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، لە وتەیەكدا لە دیداری گوڵەخانە رایگه‌یاند، یەكێك لە خاڵەكانی دیدارەكە، قسەكردنە لەسەر كەمكردنەوەی بودجەی كوردستان لە سەدا 17 بۆ 14و بۆ 13 و رەنگە لە 2027 بیكەن بە 6% كە بەشی شەش مانگی هەمو خەڵكی كوردستان بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە بدۆزنەوە، چونكە بەغدا رۆژ بە رۆژ هەوڵی بچوكردنەوەی كوردستان دەدات.

وتیشی، پێكەوە كاركردنی گەلان كارێكە باشە، بەڵام من پێموانیيە هیچ كەسێك برامان بێت، برایەتی گەلان كارێكی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانین پێكەوە كاربكەین، برا براكەی كیمیاباران ناكات.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تائێستا هیچ كوردێك پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی نەكردوە، كە باڵانسی هێز رادەگرێت، بۆ نمونە بەسرەو هەڵەبجە یەكی دو نوێنەریان دەبێت لە ئەنجومەنەكەدا.

سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌، ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق و هەمو رۆژێك بچین بۆلایان و لیستەكانیان بۆ بەرین.

وتیشی، بەڵام ئەگەر پشت بەخۆمان ببەستین، رەنگە ئێمە دەریامان نەبێت و نەوتەكەمان راگیرابێت و پیشەسازی گەورەمان پێنەكرێت، بەڵام لە بواری كشتوكاڵدا دەتوانین هەمو ئەو بۆشاییانە پڕبكەینەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەوڵدەدرێت دەستكاری دەستور بكرێت، دەستكاریكردنی دەستور دژی خەڵكی كوردستانە، هیوادارم كورد یەكگرتو بێت و پپێكەوە دژی بوەستنەوە.

وتیشی، بۆ تائێستا ئەوە دو ساڵ و چەند رۆژێكە پەرلەمانی كوردستان كارا نەكراوەتەوە، ئێمە هێندەی ئەمریكاو ئێران كێشەمان نییەو داشدەنیشن پێكەوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×