مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن و هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، چ له دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت له بودجه‌ی 2027، چ له پشكی هه‌رێم بێت له كه‌رتی وزه."
وتیشی"ئێمه ئه‌وه‌ی بۆچونی هه‌رێمی كوردستان بوه به شاندی عێراقیمان راگه‌یاندوه، ئه‌وانیش بیروبۆچونه‌كانی خۆیان به ئێمه وتوه. گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی. به‌ڵام هیوادارین تێگه‌یشتنه‌كان بگه‌ن به ئه‌نجامێك كه دڵخۆشكه‌ر بێت بۆ هه‌ردولا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "لای ئێمه عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه‌و هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵییه. بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵییه‌ت بن، حكومه‌تی ناوه‌ندی بونی نییه، به‌ڵكو حكومه‌تێكی فیدراڵی هه‌یه كه پێكهاتوه له حكومه‌تی به‌غداو حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاكان."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"هه‌ندێك بۆچونی هه‌ڵه هه‌ن، ئێمه بۆمان رونكردنه‌وه كه ئه‌و بۆچونانه دروست نین و پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدی بكرێت و له‌م روه‌شه‌وه لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌بو. هیوای ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گفتوگۆیانه بگه‌نه ئه‌نجامێك كه بۆ هه‌مو لایه‌ك باش بێت."