بزوتنەوەی گۆڕان(كوردسات): سبەی كۆنفرانس دەكەین
  2025-04-25       168       

بزوتنەوەی گۆڕان(كوردسات) رایگەیاند، سبەی شەممە بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، لە هۆڵی ئاشتی لە شاری سلێمانی كۆنفرانس دەكەن.

ئاوێنە: بزوتنەوەی گۆڕان(كوردسات)، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبەی شەممە، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دەبێت زۆرترین دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنفرانسەكەدا بەشداربن و كۆمسیۆن لیستێكی (2130)كەسی بزوتنەوەی گۆڕانیان لەبەردەستدایە كە ساڵی 2017 وەك دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان تۆماركراون.

بزوتنەوەی گۆڕان(كوردسات) لە راگەیەندراوەكەیدا وتویەتی"بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەمو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلابنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبونەوەو بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن."

دەقی راگەیەندراوەكە:

هاونیشتمانیانی بەڕێز ..

گۆڕانخوازانی بە هەڵوێست ..

‎پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر و کردنەوەی گرێ یاساییەکان، پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیار درا؛

رۆژی شەممە (٢٦ی ٤ی ٢٠٢٥) کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.

‎بۆ ئەو مەبەستە، بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەمو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلابنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبونەوەو بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن.

‎بزوتنەوەی گۆڕان

٢٥ی ٤ی ٢٠٢٥

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×