نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر بڵاوی كردەوە، لەماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا لە سنوورەكەمان ٣٧ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری لە شاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ژمارەی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە، كە لە ڕۆژانی جەژندا لە سنوورەكەیان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا لە سنوورەكەمان ٣٧ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندوە و بەهۆەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات، بەپێی ئامارەكان لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزندا لە سنووری سلێمانی شەش كەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ دەبنە قوربانی و شۆفێران زۆری ڕووداوەكان بۆ خراپی ڕێگاوبانەكان دەگێڕنەوە و لە بەرامبەردا لایەنی هاتوچۆ دەڵێت، زۆرینەی ڕووداوەكان پەیوەندی بە تیژڕەوی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە هەیە.