راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا: چەند سەركردەیەكی باڵای حوسییەكان لە هێرشەكاندا كوژراون
  2025-03-23       257       

مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا کە لە ماوەی هەفتەی رابردودا لە یەمەن دەستیپێکردوە، بوەتە هۆی كوژرانی چەند سەرکردەیەكی باڵای حوسییەکان، لەنێویاندا گەورە شارەزای بواری موشەکی گروپەکە.

ئاوێنە: مایك واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بە کەناڵی "سی بی ئێس نیوز"ی راگەیاند، بارەگاکانیانی حوسییەكانمان كردونەتە ئامانج، لە ناوەندی پەیوەندییەکانیانمان داوە، کارگەکانی چەک و تەنانەت هەندێک لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەرئاویش كراونەتە ئامانج.

بەڵام وەك ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێداوە، واڵتز ناسنامەی ئەو شارەزایەی ئاشکرا نەکردوە کە کوژراوە، هەروەها هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەو سەرکردانەی دیکەش نەخستوەتەڕو کە کوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×