ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ لەپۆستەکەی دورخرایەوە
  2025-03-23       308       

وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بەشێوەیەكی كاتی لە پۆستەكەی دوخرایەوە، ئەوەش لەدوای دەستگیركردن و سزادانی بە تۆمەتی "گەندەڵی."

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەمرۆ یەكشەممە، لە بڕیارێكدا رایگەیاند، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەشێوەیەكی كاتی لە پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ دورخرایەوە.

بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە كاتێكدایە كە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ و 99 کەسی دیکە کە لە 19ـی ئەم مانگەوە دەستگیركراون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاداری 2025 لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی "تیرۆر"دا، هەریەک لەئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ، ڕەسوڵ ئەمرا شاهان سەرۆکی شارەوانیی شیشلی، ماهیر پۆلات یاریدەدەری سکرتێری گشتیی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ‌و محەممەد عەلی چاڵیشکان بەڕێوەبەری پەیمانگه‌ی چاکسازی بەتۆمەتی "هاوکاریکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار"، ڕەوانەی دادگا کران.

ئیمامئۆغڵو لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵیدا بە"دامەزراندنی ڕێکخراوی تاوانکاریی"، گەندەڵکاری لەتەندەرەکان‌و وەرگرتنی بەرتیل"، تۆمەتبارکراو ڕەوانەی دادگای ئێشکگری سوڵح کراو داواکراوە زیندانی بکرێت.

  

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×