پێنج شه‌ممه‌, 10 ی نیسان , 2025
ئیسرائیل سەرکردەیەکی حەماس و هاوسەرەکەی لەناو خێمەیەکدا ده‌كاته‌ ئامانج
  2025-03-23       243       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەڵاح به‌رده‌ویل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و هاوسەرەکەی کوژران، لە ئەنجامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر خێمەیەک کە تیایدا لە کەمپێکدا دەژیان کە خەڵکی ئاوارە لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە تێیدا نیشتەجێیه‌.

ئاوێنە: سەرچاوەکانی ناو بزوتنەوەکە بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA)یان ڕاگەیاندوە، لە هێرشه‌كه‌دا ئەو خێمانە کراونەتە ئامانج کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە فەڵەستینیەکان کوژراون.

سەرچاوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنەیان بە پەرەسەندنێکی نوێ لە هێرشەکانی ئیسرائیل وەسف کردوە، بزوتنەوەکە دڵتەنگی قوڵی بە لەدەستدانی یەکێک لە سەرکردە سیاسییە دیارەکانی دەربڕیوه‌.

بەردەویل بە سەرکردەیەکی دیاری بزوتنەوەی حەماس و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە دادەنرێت، هەروەها وەک جێگری ئەنجومەنی یاسادانانی فەڵەستین بۆ بلۆکی گۆڕانکاری و چاکسازی کاری کردوە و وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەکە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×