جەهەپە بەفەڕمی ئەكرەم ئیمام ئۆغلو بۆ سەرۆكی توركیا كاندید دەكات
  2025-03-21       577       

جەهەپە بەفەڕمی ئەكرەم ئیمام ئۆغلو سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ كە لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیركراوە بۆ پۆستی سەرۆكی وڵاتەكە كاندیددەكات.
 
ئاوێنە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیای توركی بڵاویكردونەوە بڕیارە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو جەهەپە بەشێوەیەكی فەڕمی ئۆغلو وەك كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ هەڵبژاردنەكان رابگەیەنێت.

هاوكات ئۆزگور ئۆزێل سەرۆكی گشتی جەهەپە بڕیاریداوە رۆژی شەشی مانگی داهاتوو پارتەكەی كۆنگرەی نائاسایی ببەستێت.

ئەوە لەكاتێكدایە تادێت خۆپیشاندانەكان دژی دەستگیركردنی ئۆغلو فراوانتر دەبن و بەرپرسانی جەهەپە بانگەشەی هاتنەسەر جادەی خەڵك دەكەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە گوتارێكدا ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە ئیستەنبوڵ خۆپیشاندانەكانی بە تیرۆری شەقام ناوبرد و رایگەیاند توركیا خۆی رادەست ناكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×