دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند: جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی، لە دەروازەکە ڕاوەستاوە و کێشەکە تەکنیکییە و گرفتەکە لە لایەنی تورکیاوەیە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سیشەممە، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەروازەی سنووریی نێودوەڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، لەسەر پەککەوتنی جموجووڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازە ڕوونکردنەوە دەدات و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی بەشی پاسپۆرت لەلایەن ئیدارەی سنووری تورکیاوە، گرفت بۆ هاووڵاتییانی هەڵگری پاسپۆرتی تورکی دروست بووە، هەربۆیە هاتن و چوونی گەشتیاری و بازرگانیی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان پەکی کەوتووە و کێشە دروست بووە.
هەروەها ئاماژەی داوە، سەرپەرشتی کۆمەڵگەی دەورازەی ئیبراهیم خەلیل، سەردانی دەروازەی خاپووری کردووە و لە هەماهەنگی بەردەوامە بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەم کێشەیەی چارە بکرێت و جموجووڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکە ئاسایی ببێتەوە.