فارس میرخان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، لە بارەی نرخی کارەبا 24 کاتژمێری دەڵێت؛ ئه‌و نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی رووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، نرخێكی ئه‌زموونین و نرخه‌كان پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ریان ساغ ببێته‌وه، پاشان به فه‌رمی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌سندی بكه‌ن، ئینجا ده‌بێته نرخی فه‌رمی و كاری پێ ده‌كرێت
ئاوێنە: دەشڵێت: "هیچ نرخێكی فه‌رمی بۆ کارەبا 24 کاتژمێری دانەنراوە، ئه‌و نرخه نوێیه‌ی كه داده‌نرێت و په‌سند ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییاندا دەبێت"
پڕۆژه‌ی رووناكی له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه، له هه‌ولێر 21 گه‌ڕه‌ك سوودمه‌ند بوون و له سلێمانی و دهۆكیش ده‌ستی پێ كردووه، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2026 ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كۆتایی به موه‌لیده‌كان بهێنرێت