به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكان ناسه‌قامگیر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
ئاوێنە: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه كه‌شی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌مان به گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له شه‌ودا كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆی لاوازی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ناوچه سنورییه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌رزه‌كان به شێوه‌ی نمه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی یه‌ك پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبه‌ی چوارشه‌ممه ناجێگیری له كه‌شی ناوچه‌كه‌مان به تایبه‌ت له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه‌ی جیاجیا ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌و نمه بارانی كه‌م له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكان ده‌بارێت، هه‌روه‌ها زیادبونی خێرای با كه هه‌ندێ كات ده‌گاته سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 27 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 24 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 24 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 26 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه :24 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك: 29 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 23 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 14 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 28 پله‌ی سیلیزی