کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، خێرایى با لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 2252 پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە 14 پلە دەبێت.