یەكێتی سێ پۆستی نوێ وەردەگرێت
  2025-03-07       2515       

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، لەسەر ئاستی پارێزگا یەكێتی سێ پۆست وەردەگرێت و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبەكاربن.

ئاوێنە: محەمەد كاكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا  راگەیاند، پێشتر بڕیاردرا یەكێتی سێ پۆست لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەوا وەربگرێت كە بریتیبوون لە قائیمقامی مەخمور و بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ و بەرێوەبەری ناحیەی وانكێ، بەڵام دواتر بڕیارەكە راگیرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای فیدراڵیی عێراق پشتڕاستیكردووەتەوە كە دەبێت گۆڕانكارییەكە جێبەجێبكرێت و هەر كات نووسراوەكە گەیشتە پارێزگا فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەردەكرێت.

وتیشی، “بۆ پۆستی قائیمقامی مەخمور سەردار سیامەند دەستنیشانكراوە و بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ داود جندی و بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی وانكێ یاسر عساف دەستنیشانكراوە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×