وادەی هاتنی شەپۆلە توندەکەی بارانباری بۆ ناوچەکانی هەرێم ئاشکراکرا و گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت” پلەکانی گەرما 6-8 پلە دادەبەزن”.
ئاوێنە: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور پێشبینى دەکری ئەم شەو شەپۆلێکى باران بارین ڕوو بکاتە کەرکووک و زۆربەى ناوچەکانى گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانى کە لە هەندێ ناوچە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلەکە کاریگەریەکەى لە درەنگانى شەودا درێژ دەبێتەوە بۆ سەر پارێزگای هەولێر ناوچە شاخاویەکانى و پارێزگای دهۆک و ناوچەشاخاویەکانى لەگەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم.
بەپێێ بڵاوکراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پلەکانى گەرما بۆ ڕۆژانى دواتر (6-8) پلە دادەبەزێت بەبەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ .
هەروەها پێشبینى دەکرێ ئەم ناوچانەى خوارەوە ڕێژەیەکى بارانى زیاترى لێ ببارێ:
1- پارێزگای کەرکووک لە کاتەکانى دوای نیوەشەودا
2- ناوچەکانى سەنتەرى شارى هەولێر و باشورى ڕۆژ ئاوای شارەکە لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا.