لە شه‌ڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و گروپه لایەنگرەكانی به‌شار ئه‌سه‌د لە پارێزگای لازقیەی ڕۆژئاوای سوریا، كچە خوێندكارێكی كورد بەناوی شین‌دا عادل كە خەڵكی شاری قامشڵۆی ڕۆژاڤای كوردستانە گیانی لەدەستدا، كە لە كۆلێژی پزیشكی ئەو شارە دەیخوێند.
ئاوێنە: میدیاكانی ڕۆژاڤای كوردستان بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێكدادانەی لە نێوان لانگرانی بەشار ئەسەد و دەسەڵاتی نوێی سوریا لە شاری لازقیە ڕویدا، كچە خوێندكارێكی كورد گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خوێندکارە ناوی شین‌دا عادل کەشۆیە و خەڵکی گەڕەکی ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆیە و لە قۆناغی یەکەمی كۆلێژی پزیشکی دەیخوێند.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو خوێندکارە لەکاتی خەوتندا و لەشوێنی مانەوەی خۆی لە شاری لازقیە فیشەكێكی وێڵ بەر سەری کەوتوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لە دوێنێوە شەڕ و پێكدادان لە پارێزگای لازقیه‌ی سوریا ڕویداوە و بەگوێرەی ئاماره‌كانی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، 48 كه‌س كوژراون، كه 28 كه‌سیان چه‌كداری لایەنگری به‌شار ئه‌سه‌د و چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا كوژراون، جگه له 16 كه‌س كه ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان بون و به ده‌ستی لایەنگرانی ئه‌سه‌د كوژراون.