داهاتی سلێمانی لەم هەفتەیەدا كەمی كردوە
  2025-03-07       210       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 3 ملیار دینارە كە ئەوەش لە چاو دو هەفتەی رابردودا كەمی كردوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 1ی 3 تا 7ی 3ی 2025، زیاتر لە 3 ملیارو 285 ملیۆن و 385 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 2 ملیارو 235 ملیۆن و 790 هەزار دیناری واتە 68%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 31 ملیۆن و 961 هەزار دیناری واتە 31%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە كەمتر لە 1%ە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە داهاتی هەفتەی رابردوی سلێمانی لە 22ی 2 تا 28ی 2ی 2025، زیاتر لە 5 ملیارو 543 ملیۆن دینار و داهاتی هەفتەی پێشوتری سلێمانی لە 15ی 2 تا 21ی 2ی 2025، نزیكەی 6 ملیار دینار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×