سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامهنوسان ڕایگهیاند، دوای كۆتایی مانگی ڕابردو چوار ڕۆژنامهنوسی میدیا21 دهستگیركران، دواتر سیان له ڕۆژنامهنوسان ئازادكران، بهڵام بەشدار بازیانی لهوكاتهوه له زینداندایه و دواتریش دانا ساڵح بانگكراوەتهوە بۆ ئاسایش و دەستبەسەرەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت، تا ئێستاش ئاسایش هیچ ڕونكردنهوهیهكی لهوبارهیهوه بڵاونهكردوهتهوه.
ئاوێنە: سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامهنوسان ئهمڕۆ پێنجشهممه له بهیاننامهیهكدا "بەشدار بازیانی و سێ كەس لە هاوكارانی لە میدیا21، لە28ی (شوبات/2)ی 2025 لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراون، دەستبەسەر زۆربەی كۆمپیوتەرو مۆبایلەكانیان گیراوه، پاش لێكۆلێنەوە سێ هاوكارەكەی بە ناوی (دانا ساڵح، نەبەز شێخانی، سەردەشت حەمە ساڵح) ئازادكراون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، جارێكی دیكه دانا ساڵح، بانگكراوەتهوە بۆ ئاسایش و ئێستا دەستبەسەرەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "میترۆ لە رۆژی دەسگیركردنیانەوە لە سۆراغی ئەو كەیسە بوە، لە پەرەسەندنەكانی ئاگادارە، هەندێك وردەكاری هەن نامانەوێت لای ئێمەوە بڵاوبكرێنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی لایەنی لێكۆڵەرو دادگایە، بە هۆی لیستی تۆمەتەكان، میترۆ وای بەپێویست زانی، چاوەڕوانی بڕیاری دادەور بین".
ئهو ڕاگهیهندراوهی سهنتهری میترۆ لهكاتێكدایه كه تائێستا دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان هیچ ڕاگهیهندراو و لێدوانێكی لهوبارهیهوه بڵاونهكردوهتهوه.
یهكی ئهم مانگه، میدیا 21 له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "بە قوڵی نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەبارەی دەستگیرکردنی ناحەقانەی سێ لە ڕۆژنامەڤانە سەرەکییەکانی دامەزراوەکەی لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتەوە، ئەو ڕۆژنامەڤانانە کە بەشێکن لە تیمی لێکۆڵینەوەکانمان، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی میدیایی خۆیاندا دەستگیرکراون، بەبێ هەبونی هیچ هۆکارێکی یاسایی یان دەستپێگەیشتن بە هیچ نوسراوێکی دادوەریی".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەو کارە نایاساییە نیشانەیەکی ڕونە لە هەوڵدان بۆ کپکردنی دەنگ و ڕای ڕاستگۆیانە و ڕێگریکردن لە کاری میدیای سەربەخۆ و بنکۆڵکاری، میدیا 21 هەمیشە پەیوەستبوە بە ڕێنمایییەکانی ڕۆژنامەوانیی بنکۆڵکارییەوە و لە هەمو کاتێکدا هەوڵیداوە ڕاستییەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەنانە بگەیەنێت".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "ئێمە لە میدیا 21 داوا لە بەرپرس و کەسانی پەیوەست بەم کەیسەوە دەکەین کە ئەم ڕۆژنامەڤانانە ئازاد بکەن و مافی یاسایییان بە تەواوی بپارێزن، هەروەها داوا لە دامەزراوە و میدیا و ڕێکخراوە پەیوەستەکان دەکەین کە لەم بابەتەدا دەستبەجێ کاربکەن و فشار لەسەر هێزە دەسەڵاتدارەکان دروستبکەن بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەڤانەکانمان و پاراستنی مافی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ".