مەزلوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، پێشوازی لە پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد، لە کاتێکدا گرژیی و تەحەددییە ئەمنییەکانی ناوچەکە بەردەوامن.
ئاوێنە: ژەنەڕاڵ مەزلوم كۆبانێ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا ته‌له‌فیزۆنیدا، ڕایگه‌یاند، ئەگەر ئیسرائیل بتوانێت "رێگری لە هێرشکردنە سەر ئێمە بکات و کوشتنی گەلەکەمان ڕابگرێت، ئێمە پێشوازی لەوە دەکەین و بەرز دەنرخێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئیسرائیل هێزێکە کە کاریگەری هەیە لە ئەمریکا و ڕۆژئاوا و ناوچەی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)"، ئه‌و لێدوانه‌ش له وەڵامی پرسیارێكدا هات کە ئایا هێزەکانی سوریای دیموکرات پشتیوانی ئیسرائیل قبوڵ دەکات؟.
ئەو پێشهاتە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لەم دواییانەدا داوای کردبو بۆ کردەوەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کوردەکانی سوریا، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به‌رده‌وامی هه‌یه.
بۆ بینی ڤیدیۆ کلیک بکە