گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لەلایەن فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە بۆردوومان کرا.
ئاوێنە: ئەمرۆ پێنجشەممە، کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند، "کاتژمێر 11:40ـی شەوی چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی ژاژۆلان'ـیان لە گوندی گەڵالە بە سەختی بۆردوومان کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکە لە نێو گوندی گەڵاڵە، تەواوی گوندنشینان هەستیان پێکردووە و خانووەکانیان لەریونەتەوە".
لە دوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکەوە، تورکیا 9 جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە، کە دووانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون، یەکێک لە پارێزگای سلێمانی و شەشەکەی دیکەش لە پارێزگای دهۆک.