لهدوای پهیامهكهى عهبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان (پهكهكه) بۆ چونە نێو قۆناغێکی نوێی پرسی کورد لەتورکیاو باکووری کوردستان، ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی زانیاری نوێی لەبارەی قۆناغی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان ئاشکراکردوەو دەڵێت، لەمانگی نیساندا پەکەکە کۆنگرەی خۆی بەڕێوەدەباتو چەک دادەنێت.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی زانیاری نوێی لەبارەی قۆناغی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان ڕاگەیاندوەو دەڵێت، پەکەکە داوادەکات خودی ئۆجەلان کۆنگرە بەڕێوەببات، بەڵام ئەمە مەحاڵەو ئۆجەلانیش زۆرباش دەزانێت ناتوانێت کۆنگرە بەڕێوەببات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، لەڕابردودا پەکەکە سەرەڕای بانگەوازەکانی ئۆجەلان چەکی دانەناوەو بێ متمانەیی سەریهەڵداوە، بەڵام بهگوێرهى زانیارییەکان، ئەمجارە پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەکاتو بڕیار دەدات چەک دابنێتو خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
حوڕیهت نوسیویهتى، "پێشبینیدەکرا دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان، 2 بۆ 3 مانگ چاودێری پرۆسەکە بکرێت ئینجا کۆنگرە ببەسترێت، بەڵام دۆخەکە ئێستا گۆڕاوەو بەوپێیەی لەڕابردودا ئەم پرۆسانە بەشێوەیەکی خوێناوی تێکدراون، بۆیە خشتەی کارەکان خێراتر دەکرێت بۆ ئەوەی بەزوترینکات ئەنجامەکان بەدەستبهێنرێت".
سهبارهت بهوادەی بەستنی کۆنگرەکەش، ڕۆژنامەى حوڕیهت جهختیكردوهتهوه، "پێشبینیدەکرێت لەمانگی نیساندا، پەکەکە کۆنگرە ببەستێت، کە لەو کۆنگرەیەدا بڕیاری دانانی چەکو خۆهەڵوەشاندنەوە بدات، هەروەها ئیرادەی ئۆجەلان بۆ ئەو بابەتە لەکۆنگرەکە دوپاتدەکرێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەساڵی 1993وە بۆ ساڵی 2015 چەند هەنگاوێك بۆ پرۆسەی ئاشتی نراون، بەڵام هەنگاوەكان ئاشتییان بەدوای خۆیاندا نەهێناوە، هەموو ئومێدەکان لەم پرۆسە نوێیەی ئاشتی چنراوەو بەکۆتا هەل دادەنرێت بۆ ئاشتى لهنێوان كوردو توركدا.