بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ڕەنگە باسی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دڵشکانێک لەنێو کۆمەڵگەدا دروست کردبیتم بەڵام دەستکەوتی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.
ئاوێنە: مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتینێکیدا لەگەڵ میدیای پەکەکە باسی لە پرۆسەی ئاشتی و بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کرد و ڕایگەیاند، “پەکەکە بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە. گەلی کورد دەیان ساڵە دەڵێت “پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە”. پەکەکە بۆ گەلی کورد تەنها پارتێکی سیاسی نییە و جیاوازە لە پارتەکانی تری جیهان. ژیان و کەلتوور و هەبوونی گەلی کوردە. ڕۆح و باوەڕی بە گەلی کورد بەخشیووە و چەندین شتی بۆ زیادکردووە”.
وتیشی: “هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەستیارییەکی بەدوای خۆیدا هێنا. بەڵام ئەمەش هەیە: پەکەکە دەگۆڕێت. لەنێو گۆڕانێکدایە. بەشێوەیەکی نوێ تێکۆشانی سیاسی دەکات. یاخود بە نزیکایەتییەکی نوێ ڕوودەکاتە تێکۆشانی سیاسی و مێژوو، وە لەنێو مێژوودا کاریگەرییەکی مەزنی دەبێت. بۆیە شتانێکی وەک: “پەکەکە هەڵدەوەشێتەوە، ئایندەی وی، ئافراندنی و ئەو کەلتوورەی ئافراندی چیتر نەمان”، ڕاست نین. پەکەکە بە تێکۆشانی 50 ساڵەی خۆی زۆر شتی بۆ ئەم گەلە زیادکرد. کاریگەرییەکەی بۆ چەندین سەدە دەمێنێتەوە، دەبێت ئەمە بزانرێت”.
قەرەسوو ڕاشیگەیاند، “هەڵبەتە باسکردن لە هەڵوەشاندنەوەی پارتێکی لەم جۆرە، ڕەنگە دڵشکانێک لەنێو کۆمەڵگەدا جێ بهێڵێت. بەڵام بێگومان گەلەکەمان متمانەی بە پارت و ڕێبەرێتی خۆی هەیە. واتە دەزانن ئەم بانگەواز و نزیکایەتییەی ڕێبەرێتی لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گەلی کورد و گەلانی تردایە. واتە دەسکەوت و بەهای مەزنتری لێ دەکەوێتەوە. بۆیە گەل بەم جۆرە نزیکی بانگەوازەکە بووەتەوە. نزیکایەتی گەلەکەمان وەک نزیکایەتی ئێمەیە. نزیکایەتی گەلەکەمان وەک نزیکایەتی ڕێبەرێتی و پارتەکەمانە، هەرواش دەمێنێتەوە”.
جەتیشیکردەوە کە بانگەوازەکەی ئۆجالان “بانگەوازێکی مێژووییە. وەرچەرخانێکی گرنگە. لەدایکبوونەوەیە. پەیوەست بە بناغەی دیموکراتیکبوون و گۆڕانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرچەرخانێکی زۆر گرنگە. ئەمە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە. بۆیە بەڕێزەوە سڵاو لە بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی دەکەین. هەروەها بە ڕێز و سوپاسەوە سڵاو لە ڕێبەرێتیمان دەکەین، کە تێکۆشانی گەیاندە ئەم قۆناغە و ئەم پێشکەوتن و گۆڕانەی بەدیهێنا و ڕێگەی بۆ ئەم گۆڕانکارییە کردەوە. وەڵامی ئەم ڕەنج و تێکۆشانە دەدەینەوە. هەمووکات هەوڵمانداوە وەڵامگۆی ڕەنجی ڕێبەرێتی بین. ئێمە تەڤگەرێکی لەم جۆرەین. ڕەنگە کەموکوڕی هەبووبێت. بەڵام هەردەم پەیوەست بە سیاسەتی ئایدۆلۆژیی ڕێبەرێتییەوە، هەوڵمانداوە وەڵامگۆی ڕەنجی وی بین. لەمەودواش هەروا دەکەین”.