بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 5 ملیار دینارە كە لەسەدا 84ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 22ی 2 تا 28ی 2ی 2025، زیاتر لە 5 ملیارو 543 ملیۆن و 310 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 4 ملیارو 679 ملیۆن و 556 هەزار دیناری واتە 84%ی نەختینەیەو هەروەها 863 ملیۆن و 754 هەزار دیناری واتە 16%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.